پەیامی کورد … ئۆمێد خۆشناو وەک پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا
ئەمڕۆ پارێزگای هولێر بە ئامادەبوونی ٢٣ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٨ی شوبات، له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 87ـی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، كه له كۆی 30 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن، 23 ئه‌ندام ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدانی پارێزگاری هه‌ولێر درا، كه تێیدا هه‌ریه‌ك له ئومێد خۆشناو، سه‌دره‌دین قادر مامه‌سێنی و ئومێد عه‌بدولسه‌لام پاڵانی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر كاندید كرد و ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به ئومێد خۆشناو، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌ده‌ستهێنانی (18) ده‌نگ، وه‌كوو پارێزگاری نوێی هه‌ولێر متمانه‌ی پێ درا.
ئومێد خۆشناو، وه‌كوو ٤٢ ـه‌مین پارێزگاری هه‌ولێر متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پێ درا، ڕێكاره یاساییه‌كانی دیكه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێ و دواتر وه‌كوو پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار ده‌بێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە