پەیامی کورد... ئەمڕۆ دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات
شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دیاردەی دووەم "مانگی زەبەلاح" ڕودەدات و ساڵانە 4 بۆ 6 جار ئەم دیاردەیە ڕوودەدات
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، ئیوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 3-7-2023 لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان ئاگاداری دیاردەی دووەم "مانگی زەبەلاح" لە ساڵی 2023 دەبین.
ئاماژەی بەوەشكرد، زاراوەی { سوپەر مانگ } یان { مانگی گەورە } تەنها وەسفێکە کە دەدرێت بە مانگ کاتێک لە خولگەی خۆیدایە لە نزیکترین خاڵی لە زەوی (361,935کلم)، و گەورەتر و ڕووناکتر لە ئاسایی دەردەکەوێت و ئەمەیش شێوەكەی لە جاران گەورەتر و%30ی درەوشاوەتر نیشان دەدات لەكاتی بوونی ساماڵدا .
باسی لەوەشكرد، سوپەر مانگ یان مانگی گەورە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 لەلایەن زانای فەلەکناسی { ڕیچارد نۆڵەوە } داهێنراوە، ئەو پێناسەی کردووە بە "مانگی نوێ یان پڕ، کە کاتێک ڕوودەدات کە مانگ لە نزیکترین شوێنی لە زەوی بێت یان نزیکترین بێت لێی (بە ڕێژەی 90%) لە خولگەکەیدا.
ئەوەشیخستەڕوو، قەبارەی گۆشەیی مانگی پڕ لە سەروو 14% گەورەترە لە مانگی پڕی بچووک، و 5.9% - 6.9% گەورەترە لە مانگی پڕ بە تێکڕا (1550-2650).
ئاشكراشیكرد، ساڵانە 4 بۆ 4 جار ئەم دیاردەیە ڕوودەدات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە