گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە

گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە

پەیامی کورد... گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: چەند ڕۆژێکە تیمەکانی گەشتوگوزاری چۆمان ڕۆژانە پرۆسەی خاوێنکردنەوە لە گۆمی فێڵاو بەڕێوە دەبەن و هیچ خۆڵ و خاشاکێکی لێ نەماوە و بە تەواوی خاوێنکراوەتەوە.

لەمبارەیەوە هەڵگورد محەممەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکە تیمەکانی گەشتوگوزاری چۆمان ڕۆژانە پرۆسەی خاوێنکردنەوە لە گۆمی فێڵاو بەڕێوە دەبەین، ئەمڕۆ شەممەش تیمەکانی گەشتوگوزاری چۆمان بە هاوکاری کۆمپانیایەکی تایبەت بە خۆڵ و خاشاکی سنوورەکەمان، شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیارانمان لە گۆمی فێڵاو هەڵگرتەوە و ئێستاش گۆمەکە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لێیە، هیچ خۆڵ و خاشاکێکی لێ نەماوە و بە تەواوی خاوێنکراوەتەوە.

شایەنی باسە لەبارەی پاراستن و چاودێریکردنی، ڕایگەیاند وەک گەشتوگوزاری چۆمان ژمارەیەک چاودێرمان بۆ گۆمەکە دیاریکردووە بۆ ئەوەی بەردەوام چاودێری خاوێنی شوێنەکە و ڕێگری لە شێواندنی بکەن، داواش لە گەشتیاران دەکەین ڕەچاوی پاکوخاوێنی گۆمی فێڵاو و دەوروبەری بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە