پەیامی کورد ... پەیامی هاوخەمی مەسروور بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان، جەلالی مەلەکشا بڵاوکردەوە.
دەقی پرسەنامەکە:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشام بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم وهاوبەشی خەمیانم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانى
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە