ئەمڕۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت کۆدەبێتەوە.
دکتۆر خۆشەوی مەلا ئیبراھیم، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە رووسیا، رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە میخایێل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا سەردانی ھەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت کۆدەبێتەوە.
خۆشەوی ئاماژە بەوە دەکات، رووسیا پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ کوردستاندا ھەیە، کە ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بۆ پەیوەندی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانییە.
ھاوکات دەشڵێ، جیا لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ڕووسیا باس لەبوارە جیاجیاکان و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر پرسە ھەنووکەییەکان دەکرێت بەتایبەت لە بواری نەوتدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە