ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا به ٥٧دەنگی ئەرێنی و ٤٧دەنگی دژ، "مایک پۆمپێئۆ"ی وەک وەزیری دەرەوەی ئەم ووڵاته پەسەند کرد.
پۆمپێئۆ پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا(CIA) بوو و دوای لادانی "ڕێکس تەیلەرسۆن" له وەزارەتی دەرەوه، لەلایەن "دۆناڵد ترامپ" بۆ ئەم پۆسته پێشنیار کرا.
"پۆمپێئۆ پێش گەیشتن به سەرۆکایەتیی CIA "، وەک کۆماریخوازێکی پارێزکار له ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نوێنەری وویلایەتی "کانزاس" بوو.
هەڵبژاردنی مایک پۆمپێئۆ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هاوکاته لەگەڵ دوو ڕووداوی گرنگی بواری دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. یەکەم، دیداره چاوەڕوانکراوەکەی "دۆنالد ترامپ" لەگەڵ "کیم جونگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکوور. دووەم، ئەگەری دەرچوونی ئەمریکا له رێککەوتنامەی ئەتۆمیی ووڵاتانی ٥+١ لەگەڵ ئێران.
پۆمپێئۆ ٥٤ساڵ تەمەنیەتی و بەردەوام له بواری ئەمنی ڕاپۆرت پێشکەش به سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە