مانگی ڕابردوو ٣٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی

بەرواری بڵاوکردنەوە :
مانگی ڕابردوو ٣٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی


پەیامی کورد... مانگی ڕابردوو ٣٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی



بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، لانی کەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٩٣.٢٪ی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەو ئامارە، ٣ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٢٧ کۆڵبەر بریندار بوون کە کەسێکیان مێرمنداڵ و تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە.


لەو ئامارە تۆمارکراوەدا پارێزگای کرماشان بە ١٩ حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمارکراوە.


هۆکاری گیانلەدەستدان یان برینداربوون
تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: ٢٨ کەس (٣ کوژراو و ٢٥ بریندار) کە دەکاتە ٩٣.٢٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ١ کەس (١ بریندار) کە دەکاتە ٣.٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و بێڕێزیکردن: ١ کەس (١ بریندار) کە دەکاتە ٣.٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١ کەس (١ بریندار)
پارێزگای سنە: ٥١٠ کەس (٣ کوژراو و ٧ بریندار (
پارێزگای کرماشان: ١٩ کەس (١ بریندار)
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە