مانگی ڕابردوو ٤٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی

مانگی ڕابردوو ٤٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی

پەیامی کورد... مانگی ڕابردوو ٤٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ١٣٠ پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە.

لەمبارەیەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە: بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانی کەم ١٣٠ حاڵەت پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٤٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

لە مانگی ڕابردوو لانی کەم سزای سێدارەی ٧ بەندکراوی کوردی خەڵکی شارەکانی کرماشان، سەوڵاوا ٢ حاڵەت، دێولان، بیجاڕ، تیکاب و شیروان و چەرداول جێبەجێ کراوە کە ٢ کەسیان ژن بوون. ٦ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و کەسێکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایانەیان بە سەردا سەپاوە.

هەروەها لەو ماوەیەدا لانی کەم ٢ کرێکاری خەڵکی شارەکانی بۆکان، سنە، مەهاباد، گیەڵان، بانە، نەغەدە و ئورمیە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە کە دوو کەسیان منداڵی کار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە