پەیامی کورد ... یەکەمین فیسیتڤاڵی ئەدەبی لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد
لە شاری سلێمانی بۆ یەکەم جار فیستیڤاڵی ئەدەبی بە درووشمی “ڕێژنە بارانی ووشە لە یادەوری دنیادا دەمانژێنێتەوە” دەستیپێكرد.
لە شاری سلێمانی، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەرو ئەدیبان و هونەرمەندان ئەو کۆڕە دەستیپێکرد و بڕیارە ماوەی سێ ڕۆژ بخاینێت.
لە میانەی بەڕێوەچوونی فیسیتڤاڵەکەدا، پێشانگایەکی وێنەی کەسایەتییە ئەدەبی و هونەرییەکانی سلێمانی نمایشکران و پێشانگایەکی کتێب، کە چەند کتێبخانەیەک و دەزگایەکی چاپکردنی کتێب تێدا بەشداربوون كراەوەتەوە.
بڕیارە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی فێستیڤاڵەكەدا، چوار دیداری ئەدەبی ڕۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا، پێشکەش بکرێت چالاکیەکان ، لە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ و کاتژمێر ٢:٣٠ خولەكی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچن . .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە