پەیامی کورد... کۆمپانیایەكی نەرویجی لە هەرێمی کوردستان دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کردەوە
کۆمپانیایەكی نەرویجی دوای چوار مانگ لە وەستانی، بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ دەستپێكردەوە.
كۆمپانیای DNOـی نەرویجی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"ئەو بڕە نەوتەی کە بەرهەم دەهێندرێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان بەکاردەهێندرێت و بە نرخێکی کەمتر بەراورد بە رابردوو لە بازاڕەکانی ناوخۆ مامەڵەی پێوە دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە،"بەشێكی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لە مانگی رابردوو دەستیپێکردووەتەوە و بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕی دەرەوە، بە کۆمپانیاکانی ناوخۆ دەفرۆشرێت".
هەروەها هاتووە،"کێڵگەی تاوکێ رۆژانە نزیکەی 40 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت،بەشێکی لەرێگەی تەنکەرەوە بە کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت".
ڕاشیگەیاندووە،"بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی پێشابوور، هێشتا دەستیپێنەکردووەتەوە".
جێگەی باسە، كۆمپانیای DNO كۆمپانیایەكی نەرویجی تایبەت بە نەوتە، بۆ وەبەرھێنانی نەوت، یەكەم كۆمپانیای بیانی بوو، كە ھاتە ھەرێمی كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە