مانگی شوبات ٣١ چالاکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

مانگی شوبات ٣١ چالاکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد... مانگی شوبات ٣١ چالاکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی شووباتی ٢٠٢٢، لانی کەم دەستبەسەر کرانی ٣١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٥ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ٥ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کاسبکارێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

مانگی ڕابردوو لانی کەم ٣ چالاکی ژن لە کوردستان دەستبەسەر کراون و ١٠ کەس لەوانەش کە دەستبەسەر کراون بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کراون.

زیاترین ڕێژەی دەستبەسەر کرانەکان کە ١٨ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە.هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان دوای بانگکران بۆ ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکی سیاسی: ٢٥ حاڵەت کە دەکاتە ٨٠٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکی مەدەنی و پیشەیی: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکی مەزهەبی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە