پەیامی کورد … ئەڵمانیا پشتیوانی خۆی لە هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە
کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی پەلاماری داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێ رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە.
کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە تویتێکدا هاوخەمی خۆیان بۆ شەهیدبوونی سێ پێشمەرگە بەهۆی پەلاماری داعش لە 1/5/2021 لە سەنگەرەکانی زوورگەزراو دەربڕی و لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و وەک بەشێک لە هاوپەیمانی دژی داعش دەمێنێتەوە تا تێکشکاندنی تەواوی داعش".
پێشتر هەر یەک لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا و فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری شەهیدانی پەلامارەکەی داعش دەربڕی و پشتیوانی خۆشیان بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە