پەیامی کورد ... ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای فیدڕاڵی پێویستییان بە پشتیوانیکردنی لۆژیستیکی هەیە، نەک بە هێزی شەڕکەری هاوپەیمانان.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای فیدڕاڵی پێویستییان بە پشتیوانی لۆژێستیکی و مەشق و راهێنان و پڕچەککردن و کەرەستەی سەربازی هەیە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، نەک هێزی شەڕکەر.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشمەرگە و سوپای فیدڕاڵی پێویستیان بە ڕاوێژکاری و پێدانی زانیاری هەواڵگری هەیە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە.
جەبار یاوەر ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان پشتیوانی پێشمەرگە و سوپای فیدڕاڵی بکەن بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی ئاشکراکردنی مۆڵگە و پێگەکانی داعش و ووشککردنی سەرچاوەی فریاکەوتنی ئەو گرووپە و گرتنی سەرجەم رێگاکانە لێیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە