پەیامی کورد … میانمار/ لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ ١٦ کەس کوژراون
ئه‌مڕۆ شەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١، له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانمار و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوون، لانیكه‌م ١٦ خۆپیشاندەر کوژران.
ماڵپه‌ڕی Myanmar Now بڵاویكرده‌وه كه له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان و ته‌قه‌كردن له‌و خۆپیشاندانانه‌ی دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانمار و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوون، ١٦ خۆپیشاندەر له شاره‌كانی یانگۆن، ماندالای، میه‌یك، ووندوین، مه‌یختیلا و كیاوكپاداونگ کوژراون.
تا ئێستا له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كاندا، ٣٤٤ كه‌س کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە