پەیامی کورد... ٢٥ کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دادەخرێت
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە ماوەیەکی کەمدا ٢٥ کەمپی ئاوارەکان لە هەرێم دادەخرێت و ئاوارەکان دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
کەریم نوری یاریدەدەری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ میدیا ناوخۆییەکانی ئاماژەی بەوەدا: هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی کەمپەکان لە سەرتاسەری عێراقدا.
ئەوەشی خستەڕوو: وەزارەتەکەیان لەگەڵ هەرێم لە پەیوەندیدایە بە ئامانجی داخستنی ٢٥ کەمپ لە پارێزگاکانی هەرێم.
لە بارەی ئاستەنگەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان کەریم نوری ڕایگەیاند: لە ئێستادا وەزارەت دەستیكردووە بە خەرجكردنی دارایی بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ و لەئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی نۆیەمی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، هەروەها وەزارەت بە چەند پێوەرێك ئەو پارە خەرج دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە