پەیامی کورد ... ئەم ووڵاتە دەست بە پێدانی ڤیزا دەکات بۆ هاووڵاتیانی عێراقی بەڵام ... !!!
باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌كانی توركیا ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌رگرتنی داواكاری هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا، ده‌یانه‌وێت كه گه‌شته‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه، قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاشكرایكردووه، له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه باڵیۆزخانه و كۆنسوڵخانه‌كانی توركیا ده‌ستده‌كه‌ن به وه‌رگرتنی داواكاریی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا.
باڵیۆزخانه‌كه ده‌شڵێت، ئه‌و هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌یه، كاتێك گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات ده‌ستپێده‌كاته‌وه، قه‌ره‌باڵغی زۆر له‌سه‌ر داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزا دروستنه‌بێت، وه‌رگرتنی ڤیزاش ٥٠ دۆلاری ئه‌مریكی تێده‌چێت بۆ هه‌ر كه‌سێك، به‌ڵام تاوه‌كوو به فه‌رمی گه‌شتی نێوان عێراق و توركیا ده‌ستپێنه‌كاته‌وه، هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر ڤیزاكه‌ش وه‌ربگرن، ناتوانن گه‌شت بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە