پەیامی کورد... ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بەرز دەبێتەوە
بەپێی دوایین خەمڵاندنی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، حەوت ملیۆن و (426) هەزار كەس لە هەرێم دەژین و ژمارەی دانیشتووانی عێراقیش لە سێ ساڵی رابردوودا سێ ملیۆن كەس زیادی كردووە.
(سیروان موحەمەد) سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنێك كە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كراوە، پێشبینی دەكەین تاوەكو كۆتایی ساڵی (2023) ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بگاتە شەش ملیۆن و (550) هەزار كەس، جگە لە ژمارەی ئاوارەو پەنابەران
سەبارەت بە ژمارەی ئێستای دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئێستا نزیكەی حەوت ملیۆن و (426) هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان دەژین، كە (660) هەزار ئاوارەو (266) هەزاریان پەنابەرن.
سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، لەبارەی داتای تەواوی دانیشتووان وتی: تاوەكو سەرژمێری لە عێراق نەكرێت، ناتوانین داتای تەواو بڵاوبكەینەوە، ئەوەی كە ئێستا هەیە تەنیا خەمڵاندنێكە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كراوە.
بەپێی ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەر تایبەت بە داتاو سەرژمێری، عێراق لەسەر ئاستی جیهاندا لە پلەی (36) هەمین دێت لە رووی زۆری ژمارەی دانیشتووانەوە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە گوێرەی ماڵپەڕەكە گەیشتۆتە زیاتر لە (43) ملیۆن كەس، لە كاتێكدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی (2020) دا گەیشتبووە زیاتر لە (40) ملیۆن و (222) هەزار كەس بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە