ژمارەی دەستبەسەر کراوانی نەورۆزی سنە گەیشتە ١٩ کەس

ژمارەی دەستبەسەر کراوانی نەورۆزی سنە گەیشتە ١٩ کەس

پەیامی کورد... ژمارەی دەستبەسەر کراوانی نەورۆزی سنە گەیشتە ١٩ کەس

لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی خەڵکی سنە بەهۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە٢٣ی ئاداری ٢٠٢٢، ئومێد شێخی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی سنە دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئومێد شێخی بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵ لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە. ئەم ناوەندە ئەمنییە دوای دەستبەسەرکرانی ئومێد شێخی بنەماڵەکەیان بە تەلەفۆن ئاگادار کردووەتەوە کە دەستبەسەر کراوە.

لە لایەکی دیکەوە هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی عابید خورشیدی ڕۆژی دووشەممە٢١ی ئادار و هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە هەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتە و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، هەتا ئێستا لە شاری سنە ١٩ کەس بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە