پەیامێکی گرینگ لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە

پەیامێکی گرینگ لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە

پەیامی کورد   ...  پەیامێکی گرینگ لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە

سەرۆك مەسعوود بارزانی لە پەیامێكدا پشتیوانی بۆ هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەربڕی بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی. 

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەێندراوەکەیە….

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانووساندن لەگەڵ ئەمریکا  بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هەرێمی کوردستانیشەوە.

دانووساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بونیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 

مەسعوود بارزانی

25ی کانوونی دووەمی 2024

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە