ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ئیستانبۆڵ بەرز بوویەوە

ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ئیستانبۆڵ بەرز بوویەوە


پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ئیستانبۆڵ بەرز بوویەوە

پارێزگاری ئیستانبوڵ رایگەیاند، لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شه‌قامی ئیستقلال لە ناوچه‌ی ته‌قسیم، چوار کەس کوژراون و 38 کەسی دیکەش بریندار بون، لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی روداوەکەن و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی روداوەکە دەستیپێکردوە.

عەلی یرلی کایا، پارێزگاری شاری ئیستانبوڵ ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوەشکردوە، لە ته‌قینه‌وەکەی شه‌قامی ئیستقلالی ناوچه‌ی ته‌قسیم-ی ئیستانبوڵ چوار کەس کوژراون و 38 کەسی دیکەش بریندار بون.

ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیستقلالی لە ناوچه‌ی ته‌قسیمی ئیستانبوڵ ڕویداوه‌ و لەئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و پۆلیس ڕەوانەی ناوچه‌كه‌ کراون.

میدیاكانی توركیا ده‌ڵێن، ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌نگێكی به‌هێزی هه‌بوه‌ و دوای بیستنی ڕوداوەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەمبوڵانس ڕەوانەی شوێنی ڕوداوەکە کران.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانه‌ی لە ڕادیۆی ئاگرکوژێنەوە بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، بریندارێکی زۆر لە شوێنی ڕوداوەکە هه‌ن، هۆکاری تەقینەوەکەش هێشتا ئاشکرا نەکراوە کە ئایا تەقینەوەکە خۆکوژیی بوە یان بۆمب بوە.

رۆژی 19-3-2016ش كردەوەیەكی خۆكوژی لە شەقامی ئیستقلال لە ناوەندی ئیستانبوڵ رویدا و بەهۆیەوە 5 كوژراو و 36 برینداری لێكەوتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە