ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا برینداربوون گەیشتە سەرو 160 کەس

بەرواری بڵاوکردنەوە :
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا برینداربوون گەیشتە سەرو 160 کەس

پەیامی کورد... ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا برینداربوون گەیشتە سەرو 160 کەس


ژمارەی بریندارانی بوومەلەرزەکەی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ 165 کەس بەرزبووەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی ئێران "IRNA"، پارێزگاری ئومریە محەمەد سادق موعتەمیدیان رایگەیاندووە، لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە دوێنێ هەینی بە گوڕی 5.6 پلە لە شاری روویدا، 165 کەس برینداربوون کە 139یان دوای وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە.

لە لایەکی دیکەوە بەڕێوبەری گشتیی وەقفی خانووبەرەی ئورمیە، جەعفەر بەرزەگار، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە بوومەلەرزەکەدا 80 یەکەی نیشتەجێبوون لە 10 گوندی سەر بە شارۆچکەکانی سەلماس و خۆی، زیانیان بەرکەوتووە.

کاتژمێر 6:46ی بەیانی رۆژی هەینی (بەکاتی تاران) بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 شارۆچکەی خۆی سەربە پارێزگای ئورمیەی هەژاند.

پێشتریش لە 28ی کانوونی دووەمدا بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 5.8 ئەو شارۆچکەیەی هەژاندبوو و لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدابوو و هەزار و 167 کەسی دیکەش بریندار ببوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە