پەیامی کورد ... پۆمپێئۆ لە کوردستان ڕایگەیاند ... ئەردۆغان سۆزی پاراستنی شەڕڤانانی کوردی داوە .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سۆزی بە واشینتۆن داوە کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پارێزگاری لە شەڕڤانە کوردەکان بکات .
پایک پۆمپێئۆ لە هەولێر بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند و ووتی : " زۆر گرینگە بە هەموو هێز و تواناکانی خۆمانەوە کار بکەین بۆ پاراستنی شەڕڤانان کە لەگەڵ ئێمەدا شەڕیان کردووە و هەروەها ئەردۆغانیش لەم داواکارییەی ئێمە تێدەگات .
پۆمپێئۆ باسی لە سەر ڕاگەێندراوەکانی پێشووی ئەردۆغان کرد کە مەترسی بۆ سەر تورکیا هەیە ، ئاماژەی کرد ، ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بەو شێوەیەی کە پێویستە ڕێکەوتن دەکات و هەروەها پێویستە تیرۆر لەناو بچێت و ئەمریکاش لەم بابەتەدا هاوکاری تورکیا دەکات .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ دوێنێ ٩ی جانیوەری ٢٠١٩ لە چوارچێوەی سەردانەکانی خۆی بۆ ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای سەردانی کردنی چاوەڕوان نەکراوی بۆ عێراق ، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان یشی کرد .
پۆمپێئۆ لە هەولێر سەردانی سەرۆکی هەرێم مەسعوود بارزانی ، هەروەها هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی کرد .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر سەردانەکەی بۆ هەرێـمی کوردستان گووتی : " ئێمە لەگەڵ کوردستان و دۆستانی خۆمان چاوپێکەوتنی زۆر باش و گرینگمان پێک هێنا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە