پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان

پەیامی کورد … پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك" پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاوكردەوە.

 

لە پەیامەكەدا هاتووە "بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. هیوادارم خوای دلۆڤان نزا و ڕۆژووی هەموو لایەكی قبووڵ كردبێت و ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان".

 

لە كۆتایی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە "ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، کە جارێكی دیکە داواتان لێ بكەم مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان. جەژنتان پیرۆز و كوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە