پەیامی کورد ... ژماردنی دەنگەکان لە ئەمریکا درێژەی هەیە و بایدن لەپێشە
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه، تا ئێستا له ٥٣٨ كورسیی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن، بایدن ٢٢٣ كورسیی به‌ده‌ستهێناوه و ترامپ ١٤٥ كورسی بردوه‌ته‌وه.
دوێنێ ده‌نگدانی گشتیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، ركابه‌ری له نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان و جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كاندا بوو، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه، جیاگردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگدانی گشتی و ده‌نگدانی پێشوه‌خته ده‌ستیپێكرد و به‌رده‌وامه.
له ئه‌مریكا ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، كه هه‌ر ویلایه‌تێك به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی، نوێنه‌ری له ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌یه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ٥٣٨ كورسییه، هه‌ر كاندیدێك ٢٧٠ كورسیی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، تا ئێستا جۆ بایدن ٢٢٣ كورسیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ترامپ-یش ١٤٥ كورسیی بردووه‌ته‌وه. بەڵام لە چەند ویلایەتی گرینگ ترامپ لەپێشە و دوای ئەنجامی کۆتایی دەنگدانەکان ئەگەری زۆر دۆخی دێمۆکراتەکان بشتر دەبێ و شارەزایان پێیان وایە کە لە کۆتاییدا ترامپ براوە دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە