مەرجەكانی توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم چین؟

بەرواری بڵاوکردنەوە :
مەرجەكانی توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم چین؟

پەیامی کورد... مەرجەكانی توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم چین؟

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عیراق مەرجەكانی توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات و دەشڵێت، بارودۆخەكە بۆ دەستپێكردنەوەی هەنادەری نەوت ئەرێنییە.

لەمبارەیەوە سەباح سوبحی پەرلەمانتار بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، شاندەكەی توركیا كە هاتنە عیراق و هەرێم 6 مەرجیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان داناوە، یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە كە دەبێت 13 دۆلار بۆ هەربەرمیلێك بدرێتە توركیا وەك تێچووی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە.

ناوبراو وتوشیەتی، هەروەها مەجی دووەم كشانەوەی سكاڵای دووەمی حكومەتی عیراقە لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، كە تێیدا داوا لە ئەنقەرە كراوە قەرەبووی عیراق بكاتەوە لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020، مەرجێكی تر ئەوەیە كە داوای شایستە داراییەكانی كۆمپانیا توركییەكانیان كردووە كە 7 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت.

ئەندامەكەی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عیراق ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هەروەها شاندەكە 3 مەرجی تری داناوە بۆ هەناردەكردنی نەوت كە یەكیان ئەوەیە داوای شایستە داراییەكانی دەكات لە رێكەوتنی 50 ساڵەی نەوتی نێوان حكومەتی هەرێم و توركیا، هەروەها پێشنیازیان كردووە كە گفتوگۆكان بەردەوامییان هەبێت.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بارودۆخەكە ئەرێنییە بەتایبەتی بەهۆی فشاری ئابوریی سەر توركیا كە لەوانەیە سازشیان پێبكات، ئەوەش بەهۆی سودوەرگرتن لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركوك.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە