پەیامی کورد ... ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌دات، مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی به نایاسایی پله‌ی باڵایان پێدراوه لێیان ده‌سه‌نرێته‌وه، به‌ڵام كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌رزنه‌كراوه‌ته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه و ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌درێت، كه پێشتر خوێندنه‌وه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كرا و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانیش پێشنیار و تێبینیی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانیان رێكخستووه و ئه‌مڕۆ ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه.
له پرۆژه‌یاسای چاكسازیدا مووچه‌ی پله به‌ڵاكان كه‌مكراوه‌ته‌وه و له ١٥%وه ده‌ستپێده‌كات و ناشبێت له ٥٠%ی مووچه‌كانی ئێستایان زیاتر بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به نایاسایی پله‌ی باڵایان پێدراوه، پله‌كانیان لێده‌سه‌ندرێته‌وه، به‌ڵام بڕی كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی دیاریی نه‌كراوه، كه چه‌ند فراکسیۆن و په‌رله‌مانتارێك پێشنیاریان ده‌كرد وه‌كو به‌غدا به ٥٠٠ هه‌زار دینار دیاری بكرێت، یان بكرێته ٤٠٠ هه‌زار دینار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە