پاش چەند مانێگێک لە داخستنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مەرزی پشتەی سەر بە ناحیەی بەمۆ لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرایەوە.
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ ڕایگەیاند، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٤)ی ئایار، مەرزی پشتە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کردنەوەی مەرزەکە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی (١)ی شوباتی ئەمساڵ لیژنەیەکی حکومەتی عێراقی سەردانی مەرزەکەی کرد و ڕۆژی (١٧)ی ئایاریش بڕیارکردنەوەی مەرزەکەیان دەرکرد.
باسی لەوەشکرد، کە مەرزی پشتە هاوشێوەی مەرزەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەدوای ڕیفراندۆمەوە داخرا، بەڵام لە کۆتایی هەموو مەرزەکانەوە داخرا و لە کۆتایی هەموو مەرزەکانیش کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە