پەیامی کورد ... میسڕ و ڕووسیا بەدواداچوون بۆ بابەتگەلی هاوبەشی هەر دوو ووڵات دەکەن لە دیدارەکەی لاڤرۆڤ و سیسی دا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەواڵ لە بەدواداچوونی بابەتگەلی گرینگی هاوبەش لە دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم ووڵاتە لەگەڵ سەرۆککۆماری میسڕ دەدات
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژە گەشتێکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێکردووە و وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لە کەنالی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی تێلێگرام وێنەگەلێکی لە دیداری سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا و شاندی هاوڕا لەگەل عەبدۆڵفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسڕ بڵاو کردەوە و دوای ئەوەی گەیشتە میسر، لەگەڵ عەبدۆلفەتاح سیسی، سەرۆکی ووڵاتەکە کۆبوەوە، وابڕیارە سبەی بگاتە ئێران.
بە گوێرەی ئەم هەوالە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لە قاهیرە چاوی بە عەبدۆلفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کەوت و هەروەها لەگەڵ سامع شۆکری وەزیری دەرەوەی ئەم ووڵاتە ش دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد و، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا میسریەکەی چەند پرسێک تاوتوێ دەکات.
لاڤرۆڤ لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانەکەی جەختی کردەوە، کە میسر یەکێکە لە هاوبەشانی سەرەکییەکانی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووڵاتی ئەفریقا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سرووشتی پەیوەندییەکانی رووسیا لەگەڵ میسردا بە رێککەوتنی هاوبەشی گشتگیر و هاوکاری ستراتیژی دیاری دەکرێت، کە سەرۆک کۆمار عەبدۆلفەتاح سیسی و ڤلادیمیر پووتین لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٨ واژوویان لەسەر کردوە و لە مانگی کانونی دووهەمی ٢٠١٨دا کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی کارنامەی سەردانەکەی لاڤرۆڤ، بڕیارە سبەی سێشەممە سەردانی تاران بکات و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی چەندین پرسی هاوبەشەوە گفتوگۆ دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە