پەیامی کورد ... پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی باباشێخ
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی بابا شێخ ڕێبەری ڕۆحی ئێزیدییەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دهقی پهیامهكه بە شێوەی خوارەوەیە؛
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بابا شێخ ( شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدییم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و میری ئێزدیان و ئەنجومەنی روحانیی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. جەنابی بابا شێخ کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا . ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاینیی لە هەرێمی کوردستاندا هەبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/1
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە