سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باییز تاڵه‌بانی وه‌زیری پێشووی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له‌میانه‌ی په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی هاوخه‌میی خۆی به خانه‌واده‌ی كۆچكردوو بایز تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاندووه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری پێشووی ئابووری و دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شێخ باییز تاڵەبانی – مان پێگەییشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە داواکارم دوایین ناخۆشیتان بێت و گیانی کاک شێخ بایز بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
٢١ـی٦ـی٢٠١٨
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە