پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی بڕیاری دا کە حوسێن عەلی و بنەماڵەکەی هاوکاری بکرێن
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی به‌و منداڵه ١٣ ساڵه‌ی قه‌زای كه‌لار دا كه له خۆپیشاندانه‌كان بریندار بوو، بخرێته به‌ر خوێندن و له هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوكاریی خانه‌واده‌كه‌ی بكات.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه كه به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به خانه‌واده‌ی حسێن عه‌لی، منداڵه برینداره‌كه‌ی كه‌لاره‌وه كراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان راسپێردراوه بۆ فه‌راهه‌مكردنی خوێندنی خێرا بۆ ئه‌و منداڵه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له ده‌قی بڵاوكراوه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا خوێندنی حسێن عەلی ئەو گەنجەی لە ئاڵۆزییەکانی کەلار بریندار بوو فەراهەم بکرێت و لەهەموو ڕووییەکەوە هاوکاری ئەو خانەوادەیە بکرێت بەمەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ کاکە حوسێن و خوشک و براکانی.
وه‌زیری په‌روه‌ده ئاشكراشیكردوه كه خودی خۆی بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکومەت، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە خانه‌واده‌ی ئه‌و گه‌نجه‌وه كردوه و پاشان بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانی راسپاردوه بۆ جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان و فەراهەمکردنی خوێندنی خێرا بۆیان .
حسێن عەلی، ئەو مێرد منداڵە تەمەن ١٣ ساڵەیە كه له خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای كه‌لار و له به‌رده‌م مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان فیشه‌ك به‌ر ملی كه‌وت و بریندار بوو،
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە