پەیامی کورد … مەسرووری بارزانی لەگەڵ پاشای بەحرەین کۆ بوویەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه، پاشای به‌حره‌ین کۆبوونەوە.
ڕۆژی شەممە 20/11/2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە: "خۆشحاڵم بووم بە پێشوازیکردنم لە شا حەمەد بن عیسای خەلیفە لەمیانەی دیالۆگی مەنامەدا".
هەروەها سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: "سوپاسی خەڵکی بەحرەینم کرد بۆ میواندارییە گەرمەکەیان".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی مه‌نامه 2021 له وڵاتی به‌حره‌ینه و چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان ئەنجامداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە