پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان باس لە بەردەوامی راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبووەوە و جەختیان لە بەردەوامی راهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گروپە تیرۆریستییەکان کردەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لەگەڵ شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی ژەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوەوە، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ کرا.
لە راگەێندراوەکەدا هاتوە، "جەخت لە بەردەوامی ڕاهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان کرایەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە