پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی تەمووزی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا.
باڵیۆزی تورکیا، خواست و ئامادەیی تەواوی ووڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی هەمەلایەنە و لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە