پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی قوتابییە یەکەمەکان دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا داوای لە خوێندکارە یه‌كه‌مه‌كان کرد کە نیشتمانپه‌روه‌ری، ژیان دۆستی و ژینگه دۆستی له‌به‌رچاو بگرن.
مه‌سروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانەی ووتارێکدا لە مەراسیمی خه‌ڵاتكردنی خوێندکارە یه‌كه‌مه‌كان رایگەیاند، "خۆشحاڵم كه ئێوه خۆتان ماندوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزترتان هه‌بێت و زانست و خوێندن هێزن، هیوادارم خوێندن له پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه بێت بتوانن له رێی خوێندنه‌وه وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنن و ئێوه ده‌توانن له داهاتودا ببنه سه‌ركرده و رێبه‌ر و مامۆستای باش بۆ نه‌وه‌كان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "داواتان لێدەکەم له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانی داهاتوودا سێ شت له‌به‌ر چاو بگرن، نیشتمانپه‌روه‌ری و ژیان دۆستی و ژینگه دۆستی له‌به‌رچاو بگرن".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت باسی لەوەشکرد، "به‌داخه‌وه به هۆی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست كارنامه‌مان له بواری په‌روه‌رده جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام به‌و ههلومهرجهشهوه خوێندن نه‌وه‌ستا و بۆ ئه‌وه‌ش سوپاسی وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئەوەشی خستەڕوو، "به‌رده‌وام ده‌بن له گرینگی‌دان به كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی ئه‌مڕۆ توانای داهاتووی ووڵاته‌كه‌مان پیشان ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و پڕۆژه‌ی راهێنانی به‌رده‌وامی مامۆستایان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە