مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە
پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو، لە شاری لەندەن لەگەڵ لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەدا بارودۆخی گشتی و پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. 

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و گرینگی چارەسەركردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە