ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی دیسەمبەری ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نزار ئەلخەیرەللا بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرسی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا کرا و ستایشی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە