پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/19 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا . جەخت لە گرینگی هەماهەنگی و بەردەوامی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە . بەتایبەتی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە