ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە یاریزان حجی عەبدۆلسەلام ڕێکانی پاڵەوانی ئاسیا بۆ لەش جوانی کرد کە بەم دواییانە مێدالی زێڕینی لە پاڵەوانێتی لەش جوانی ئاسیا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەدەستهێنا.
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزان حجی ڕێکانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ یاریزانانی کوردستان و بواری وەرزشی بە گشتی دووپاتکردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە