ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی دیسەمبەری ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گیلبێرت میتران کوڕی دۆستی دێرینی گەلی کوردستان خاتوو دانیال میتران و سەرۆکی دامەزراوەی " دانیال میتران-فرانس لیبرتێ " کرد.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ئێریک شۆڤالیێ ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکوامەت، بەڕێز و پێزانینەوە، باسی لە هەڵوێستی دۆستانە و پشتیوانی خاتوو دانیال میتران و فرانسوا میتران ی کرد کە لە ڕۆژانی سەختدا پشتیوانیان لە گەلی کوردستان کردووە، بۆیە هەمیشە، کردەوە و هەڵوێستە مێژووییەکانیان لە یادی گەلی کوردستان بە زیندوویی دەمێننەوە.
سەرۆکی دامەزراوەی " دانیال میتران-فرانس لیبرتێ " ، ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی حکوومەتی هەرێم ، جێی هیوا و ئومێدە و ئامادەیی خۆشی، بۆ پشتیوانکردنی هەرێمی کوردستان، لە نێوەندە دیپلوماسییەکانی جیهاندا دووپات کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە