مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی دەکات

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی دەکات

پەیامی کورد    ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی ژەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکاری سەربازی و پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا و گرینگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپات کرایەوە .

شاندی سەربازی ئەمریکی، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشەوە چوونەکانی یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگەیان کرد و جەختیان لە پێویستی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە کردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە