ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤەمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەرال بێرتراند توجوز فەرماندەی گشتی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا.
فەرماندەی گشتی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا، ئاماژەی بە پێگەی گرینگی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ دووپاتکردنەوەی درێژەدانە بە كار و هەماهەنگی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی فەرەنسای کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش و هەماهەنگی دوولایەنە دەربڕی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە