مەسروور بارزانی سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرامبەر بەشداریکردنی چالاکیان لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی عێراق.
دوێنێ هەینی 8-10-2021 و دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد .
مەسروور بارزانی لە تویتەکەیدا دەڵێت، "سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداریکردنی بەهێزیان له دهنگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان. سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە. متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی له ڕۆژی یەکشەممە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە