مەسرور بارزانی لە ئیمارات بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات

مەسرور بارزانی لە ئیمارات بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی لە ئیمارات بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو ئیمارات بەڕێ كەوت و بەشداریی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەكات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/2/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێ کەوت، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە ڕۆژانی 12 تا 14ی 2 لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی حکوومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لە لوتکەکەدا دەکات، کە بڕیارە گوتارێکیش لە لوتکەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان پێشکەش بکات.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە