پەیامی کورد... مەسرور بارزانی و کونسوڵی نوێی ئەمریکا کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/٨/٢٠٢٢، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیرڤین هیکس جوونیەر، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە وەبەرهێنان و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە