مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی ئیتالیا لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی ئیتالیا لە عێراق کرد

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی ئیتالیا لە عێراق کرد


ئەمڕۆ سێشەممە 10/10/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها باس لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی بنەڕەتيی گشت کێشەکان، بەتایبەتی بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور و یاسای بودجەدا کرایەوە، بە شێوەیەک کە مووچەخۆرانی هەرێمیش وەک سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق، مانگانە بەبێ هیچ کێشەیەک و بە شێوەیەکی ئاسایی مووچەکانیان وەربگرن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە