ئه‌مڕۆ 11/6/2018 مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كین گرۆس كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری کۆبوویەوە و له‌دیدارێكدا دوا پێشهات و پهرهسهندنهسیاسیهكانی عێراق و كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه ناڕازییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كرا، هاوکات تیشك خرایه‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی فراكسیۆنێكی گه‌وره بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان.
له‌وباره‌وه ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان دا و ڕایگه‌یاند: ”هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو به‌رده‌وامه، بۆئه‌وه‌ی له‌پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به‌ئاڕاسته‌ی به‌دیهاتن و دابینكردنی خواسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كارا‌و چالاكی هه‌بێت“.
هه‌روه‌ها مەسرورو بارزانی، جەختی لە بایه‌خی پره‌نسیپه‌كانی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: ”بۆ ئێمه ئه‌جێندای حكوومه‌تی داهاتوو گرینگه نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت“.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌گومانه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كرا، وێڕای دووپاتكردنه‌وه له‌میكانیزمی قانوونی ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه، هاوكات بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌زه‌وتكردنی مافی ده‌نگدان و نادادپه‌روه‌رانه وه‌سف كرا.
له‌دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جه‌ختی له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان كرده‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بهبهرژهوهند زانی.
بارودۆخی گشتی و هه‌وڵه‌كانی به‌دیهاتنی عێراقێكی سه‌قامگیر و بوژاوه لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە