پەیامی کورد... مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/9/2023، مەسرور بارزانی، سەۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ڕووداوەکانی ئەم دوایەی کەرکووک. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپێشاندەرانی سیڤل دەربڕی و هاوڕا بوون لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە