مەسرور بارزانی ڕەزامەندیدا لەسەر بە قەزا کردنی ناحیەی حاجیاوا دەربڕی

مەسرور بارزانی ڕەزامەندیدا لەسەر بە قەزا کردنی ناحیەی حاجیاوا دەربڕی

پەیامی کورد... مەسرور بارزانی ڕەزامەندیدا لەسەر بە قەزا کردنی ناحیەی حاجیاوا دەربڕی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر بە قەزا کردنی ناحیەی حاجیاوا، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.

بە گوێڕەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، ڕۆژی پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر بە قەزا بوونی ناحیەکە داوە و نووسراوی فەرمیشی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم کردووە.

ناحیەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، هەموو پێداویستییەکانی بوون بە قەزای هەیە، پێشتریش وەزارەتی ناوخۆ داواکەی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو.

ناحیەی حاجیاوا یەکێکە لە گەورەترین ناحیەکانی دەڤەری ڕاپەڕین و دەکەوێتە ڕۆژئاوای ڕانیە، لەڕووی سنوورەوە حاجیاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا هاوبەشە، لە بەشی باکووری هاوسنوورە لەگەڵ هەریەک لە قەزاکانی ڕواندز و شەقڵاوە کە سەر بە پارێزگای هەولێرن، لە بەشی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات زێی بچووک و قەزای دووکانە، لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕانیە و بەشی خۆرئاوا و باشووری خۆرئاوای قەزای کۆیەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە