پەیامی کورد … ماستەر پلانی هەولێر هەموار دەكرێتەوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە هاوكاریی رێكخراوێكی نێودەوڵەتی ژاپۆنی ماستەر پلانی هەولێر هەموار دەكاتەوە.
لەو بارەیەوە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتویەتی، شاری هەولێر لە هەموو لایەنە ئەندازەیی و لایەنەكانی دیكەوە فراوان دەبێت، ئەوەش وایكردووە ماستەر پلانی شارەكە هەموار بكەنەوە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ماوەی 12 ساڵ بەسەر ماستەر پلانەكە تێپەڕ دەبێت، بۆیە وەزارەتی شارەوانی لەدوای هەڵسەنگاندنی، بۆی دەركەوت پێویستی بە هەمواركردنەوەیە.
رێكخراوی "جای كای"ی ژاپۆنی كە بەشدارە لە هەمواركردنەوەكە تیمێكی شارەزای هێناوە و بەپێی فراوانبوونی شار گۆڕانكاری لە ماستەر پلانەكەدا دەكرێت، بە دوو قۆناغ هەموار دەكرێتەوە و قۆناغی یەكەمی تاوەكو ساڵی 2030 و قۆناخی دووەمیشی تاوەكو ساڵی 2050یە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە